هەواڵەکان

بەفر و باران خۆشی و فەرەحییان بۆ كوردستان هێنا

+964
ژووری هەواڵ

، خۆشی و فەڕاحی رووی لە كوردستان كرد و لە شەوی رابردووەوە باران دەبارێت و بەفریش چیاكانی كوردستانی سپی كردووە.

 بەفر و بارانبارین دەستیپێكرد و كەشوهەواش پێشبینییەكا...

 بەفر و بارانبارین دەستیپێكرد و كەشوهەواش پێشبینییەكانی راگەیاند

لەگەڵ ئەوەی باران رەحمەتە و خۆشییە، بەڵام لە كوردستان بێ زیان نییە و لێرەولەوێ دەستی خۆی دەوەشێنێ، جیا لە كێشەی پچڕانی كارەبای 24 سەعاتی، قوڕ و لیتەش عەلوەی هەولێری داپۆشیوە، کاسبکارانیش بێزارن و دەڵێن، “ئەوە وەزعمانە، بە زستان قوڕاو و بە هاوینیش تۆز و خۆڵە”.

یەکەم بارانی پاییزی ئەمساڵ بێ زیان تێنەپەڕی و کارەبای ...

یەکەم بارانی پاییزی ئەمساڵ بێ زیان تێنەپەڕی و کارەبای چەند ناوچەیەک بڕا

لەگەڵ بارینی باران و بەفر و گۆڕانی كەشوهەوا، رووداوەكانی هاتوچۆش زیاتر ئەگەری روودانیان هەیە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – پردێ پیکابێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بە قسەی شایەدحاڵێک لەشوێنی رووداوەکە بۆ 964، دوو کەس برینداربوون، کە یەکێکیان منداڵە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

گەنجانی كوردستان، ئەوانەی پارێزەری ئاڵای كوردستانن و لەسەر ئەوە تووشی كێشە دەبن، بە تایبەتی لە ناوچەكانی هاوسنوور لەگەڵ شارەكانی دیكەی عێراق، بێ كەس نین و بە تەنیا جێنەهێڵدراون، ئەوەتا دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی، دەڵێت، ئەو گەنجانەی پارێزەری ئاڵای کوردستان، ئەوانەی لە رۆژی هەڵبژاردنی 11.11 لە قەزای خورماتوو، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، رووبەڕووی لێدان و تەشهیر بوونەوە، لە لایەن ئاسایشی هەرێم بانگهێشتی سلێمانی كران و رێزلێنانیان پێشكەش كرا و لە نەخۆشخانەش ئەوەی چارەسەری پێویست بوو بۆیان كرا.

ئەو گەنجانەی لە خورماتوو لەسەر ئاڵای كوردستان ئازاردر...

ئەو گەنجانەی لە خورماتوو لەسەر ئاڵای كوردستان ئازاردران رێزلێنانیان پێشكەش كرا