"به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به تیرۆر هه‌بووه"
له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا “تێلیگرام” زیاتر له 500 هه‌زار گروپ و كه‌ناڵی ئه‌په‌كه‌ی بلۆككرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تێلیگرام رایگه‌یاند، له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا زیاتر له 500 هه‌زار گروپ و كه‌ناڵی ئه‌په‌كه‌ی بلۆككردوه كه ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردودا به‌رزترین رێژه‌ی بلۆككردنه كه تۆمار كرابێت.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی تێلیگرام بڵاویكردونه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو ئێستا دوو ملیۆن و 810 هه‌زار و 95 گروپ و كه‌ناڵ له به‌رنامه‌كه بلۆككراون، ته‌نیا رۆژی پێنجشه‌ممه (دوێنێ) 519 هه‌زار و 645 گروپ و كه‌ناڵ له به‌رنامه‌كه‌دا بلۆككران، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ی كه‌ناڵ و گروپه له یه‌ك رۆژدا له ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌دا له مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه سڕاونه‌ته‌وه.
داتاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2025دا زیاتر له 34 ملیۆن و 912 هه‌زار كه‌ناڵ و گروپ له به‌رنامه‌كه‌دا سڕاونه‌ته‌وه، كه 207 هه‌زار و 722 كه‌ناڵ و گروپیان په‌یوه‌ندیدار بون به تیرۆر.
تێلیگرام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه له ساڵی 2015دا پرۆسه‌ی چاودێریكردن سكاڵای به‌كارهێنه‌ر و چاودێریكردن له‌سه‌ر بنه‌مای فێربونی ئامێری له‌خۆگرتوه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2024دا ئه‌م هه‌وڵانه به ئامرازه‌كانی چاودێریكردن له‌سه‌ر بنه‌مای AI به‌رزكراونه‌ته‌وه .
تێلیگرام له ساڵی 2013 وه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنێكی بچوك ده‌ستیپێكرد و له‌وكاته‌وه بووه به پلاتفۆرمێك كه له‌ئێستادا زیاتر له 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و له لیستی 10 باشترین ئه‌پڵیكه‌یشنی دابه‌زێنراو و به‌كارهاتووه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.