كۆبۆنه‌كانتان ئاماده‌ بكه‌ن

دووسبه‌ى له‌ بەردەقارەمان و  گۆپاڵە و گونده‌كانى ده‌وروپشتى نه‌وت سپی دابه‌ش ده‌كرێت

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامیەتی قەزای بازیان، بڵاویكرده‌وه‌، دووسبه‌ى له‌ بەردەقارەمان و  گۆپاڵە و گونده‌كانى ده‌وروپشتى نه‌وت سپی دابه‌ش ده‌كرێت و هاوڵاتیانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ پێداویستییه‌كانى نه‌ونت وه‌رگرتن ئاماده‌ بكه‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامییه‌ت رۆژى یه‌كششه‌مه‌ى داهاتوو نه‌وت ده‌گاته‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان و له‌و شوێنانه‌ى ئاماده‌ى پێكراوه‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كه‌ن.

شارۆچكه‌ى بەردەقارەمان و  گۆپاڵە و گونده‌كانى ده‌وروپشتى له‌و شوێنانه‌ن نه‌وت وه‌رده‌گرن و داوا له هاولاتیان كراوه‌ به‌رمیله‌كانیان له چه‌ند شوینیك دابنریت و دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه‌ش به عه‌داد ده‌بێت.

هه‌ر به‌رمیلیك  نه‌وت كه 200 لیتره، به‌ نرخی 104 هه‌زار دینار ده‌درێته‌ هاوڵاتیان و پێویسته‌ هه‌ر خێزانێك كۆبونى نه‌وتیان ئاماده‌ بكه‌ن.

قایمقامییه‌ت ئه‌و ژماره‌ موبایله‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌وڵاتیان له‌حاڵه‌تى بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت: 90 90 699 0773