زیاتر لە 841 ملیار دینار لە موچەی مانگی 6ـی موچەخۆران خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم - وێنە؛ ئەرشیف
بەگوێرەی شەفافیەت
هەفتەی رابردوو بە کاش دوو ملیار و نیو داهات کۆکراوەتەوە
ئەحمەد مستەفا
کۆی گشتی داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی، بڕی دوو ملیار و 693 ملیۆن و 653 هەزار و ٩٧٥ دینار بووە، ئەمە داتای ماڵپەڕی شەفافیەتە.
بەپێى راگەیاندراوی ماڵپەڕەکە بێت، کۆى گشتى داهاتى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین لە هەفتەى رابردوودا، هەمووی به شێوهی نهختینه بەدەست هاتووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.