لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان پێنج کەس برینداربوون – وێنە؛ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری
لەسەر پردی ئاوەخێری لە گەرمیان
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج ئەندامی خێزانێک برینداربوون
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەسەر پردی ئاوخێری لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج ئەندامی خێزانێک برینداربوون.
نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنوور چەند وێنەیەکی بڵاوکردووە و نووسیویەتی، رووداوەکە کاتژمێر 4ـی عەسری ئەمڕۆ چوارشەممە 12.11.2025 روویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمێکی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بەشی فریاکەوتن، لەئیستاشدا پزیشک و کارمەندەکانیان سەرقاڵی چارەسەر کردنیانن.
ئەفشین مەحمود کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر پردی ئاوەخێری وەرگەڕاوە، بەڵام نەکەوتووەتە خوارەوە لە پردەکە، ئۆتۆمبێلەکە حەوت کەسی تێدابووە، پێنچ کەسیان بریندارن و برینی دوانیان سەختە”.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانە بەنەتەوە عەرەبن و ئەندامی یەک خێزانن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری