هیچی بۆ دەرنەچوو

کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی لە دهۆک سووتا

شۆڕش قادری

کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی لە دهۆک سووتا و هەرچی تێدابوو بوو بە سوتوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەرگری شارستانی دهۆک، ئەمڕۆ چوارشەممە 12.10.2025 کارگەیەکی شیرینی بەرامبەر باخچەی ئاژەڵانی دهۆک ئاگری گرتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام سەرجەم کەلوپەلی ناو کارگەکە سووتاون و هیچیان بۆ دەرنەچووە.

تائێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.