به‌رامبه‌ر بنكه‌یەکی ده‌نگدانە
له خانه‌قین خواردنگه‌یه‌ك نانى كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئێستا و بازاڕى گه‌رمه
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
خواردنگه‌یه‌كى سه‌فه‌رى له خانه‌قین، له چانسی خاوه‌نه‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته به‌رامبه‌ر بنكەیه‌كى ده‌نگدان، هه‌ر ده‌نگده‌رێك برسی بێت له‌دواى ده‌نگدانه‌كه‌ى روو له‌و چێشتخانه‌كه ده‌كات، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت “به‌و ئینتیخابه بازاڕمان باش بووه”.
عەباس سیروان، خاوه‌نى چێشتخانه‌كه به 964ـى وت، له‌چاو رۆژانى ئاسایی پێش هه‌ڵبژاردن، ئێستا بازاڕیان زۆرباشه و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه خه‌ڵك روویان تێده‌كات.
وتیشی “ئه‌وه‌ى تێبینیمان كردووه له كفرى كه‌لار، حه‌مرین جه‌له‌ولا و به‌غداش كه خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان دێن له خواردنگه‌كه‌مان نان ده‌خۆن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن