بە بەلەم ئاوڕۆکان پاک دەکەنەوە
لە زاخۆ لافاو زیانی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و خانوو گەیاند
964+
شۆڕش قادری
لە زاخۆ لافاو زیانی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و خانوو گەیاند و تیمەکانی بەرگری شارستانیش بەلەمیان هێناتەوەتە مەیدان و ناچارن بەو شێوەیە ئاوەڕۆکان پاک بکەنەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەرگری شارستانی زاخۆ، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی دوو رۆژە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، شەوی رابردوو لە چەند کۆڵان و گەڕەکێکی زاخۆ ئاو چووەتە ناو ماڵانەوە و زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێکیش گەیاندووە.
بەرگری شارستانی زاخۆ گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێ کە تیمەکانیان بە بەلەم چوونەتە قەراغ رووباری خابیر و ئاوەڕۆکان پاک دەکەنەوە.
پێشتریش کەشناسی هەرێم پێشبینی کردبووە کە زۆرترین رێژەی بارانبارینەی ئەمجارە لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و راپەڕین دەبێت.