سێ رۆژ دەخایەنێت
دهۆک دەستی بە فێستیڤاڵی پەتاتە بەناوبانگەکەی کرد
964+
فەرهاد حەسەن
یەکەمین فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک دەستی بە چالاکییەکانی کرد، کە بە پشتیوانی کونسڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر کارەکانی رێکخراوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پارێزگاری دهۆک لە کاتی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی هۆڵەندا بەردەوام پشتیوان و رێگەخۆشکەر بووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی تایبەت بە پەتاتە لە هەرێمی کوردستاندا و ئێستاش دهۆک توانیویەتی بە رێژەی 75%ـى بەرهەمی پەتاتە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان و رێژەی 65% لەسەر ئاستی هەموو عێراق بەرهەم بهێنێت.
باسی لەوەش کرد، جوتیارانیان توانیویانە دوو جۆری تایبەتی تۆوی پەتاتەش بەرهەم بهێنن.
کشتوکاڵی دهۆکیش بڵاویکردەوە، کە 70%ـى بەرهەمی پەتاتە لە فێستیڤاڵەکە لەناو 50 کابینە داندراون و ئەو بەرهەمانەشی کە لە پەتاتە دروست دەکرێن و هەر لە فێستیڤاڵەکەشدا چەندین بەرهەمی خۆماڵییش نمایش کراون.