بیست ساڵى ده‌نگدان له عێراقدا
له سه‌رده‌مى “گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات”ەوە بۆ سه‌رده‌مى “هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنى ده‌سه‌ڵات”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مه شه‌شه‌م هه‌ڵبژاردنه له دوای ساڵی 2003 و چیرۆكه‌كەشی بۆ ساڵى 2005 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مڕۆش پاش ئه‌م 20 ساڵه عێراقییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خولێكی نوێ.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه له رووی ته‌كنیكی و لۆجستییه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ بوونی چاودێری ناوخۆیی و پاڵپشتی ته‌كنیكی له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا كه بازنه‌كان و میكانیزمی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دیاری ده‌كات.
هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می عێراقدا سروشتێكی نوێنه‌رایه‌تی – په‌رله‌مانی هه‌یه. هاوڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌نجوومه‌نیش متمانه ده‌داته حكومه‌ت، نوێنه‌ران سه‌رۆك كۆمار له‌ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا هه‌ڵده‌بژێرن و كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ش ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ت، پاشان كابینه‌ی وه‌زاری و به‌رنامه‌كه‌ی ده‌خرێته‌ڕوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه، به‌م پێكهاته‌یه، رۆڵی په‌رله‌مان له یاسادانان و چاودێریدا پێش ده‌كه‌وێت و پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ڕێی لێكتێگه‌یشتنه په‌رله‌مانییه‌كانه‌وه به‌پێی ده‌ستوور یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی پشت به سیسته‌می رێژه‌یی ده‌به‌ستێت به میكانیزمی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان كه یاسا په‌سه‌ندی ده‌كات و سیسته‌مه‌كه پشكی ژنان له‌خۆده‌گرێت كه نابێت له 25% كه‌متر بێت و كورسیی تایبه‌تكراو بۆ پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌وانه‌ش كورسی بۆ مه‌سیحییه‌كان، ئێزدی، شه‌به‌ك، سابئی مه‌ندائی و فه‌یلییه‌كان، به جۆرێك بنكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌ناو پارێزگاكاندا فراوان بكات.
به پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به رێڕه‌وی ده‌نگدان له عێراقدا له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا دوای گۆڕینی سیسته‌می دیكتاتۆری، به وێستگه‌كانی 2010 و 2014 و 2018دا تێپه‌ڕده‌بێت، ده‌گاته هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021 و ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2025 وه‌ك خولێكی نوێ له ئه‌زموونی نوێنه‌رایه‌تیدا دروستی ده‌كات.
چیرۆكه‌كه له 30.1.2005 ده‌ستیپێكرد، كاتێك عێراقییه‌كان یه‌كه‌م ده‌نگدانی یاسادانانیان ئه‌نجامدا هه‌ڵبژاردن كرا بۆ ده‌سته‌یه‌كی گواستنه‌وه كه ده‌ستوور بنووسێت و قۆناغی نوێ له وڵات‌دا به‌ڕێوه ببات به بوونی شه‌ش هه‌زار و 655 كاندیدی تۆماركراو، نزیكه‌ی 8.4 ملیۆن كه‌س به‌شدارییان كرد به رێژه‌ی نزیكه‌ی 58%، و دواتر په‌سه‌ندكرا كه پرۆسه‌كه به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمسیۆنێكی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی ئه‌نجامدرا.
چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه راپرسی له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستوور ئه‌نجامدرا له 15.10.2005، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێكی هه‌میشه‌یی، پاشان هه‌ڵبژاردنه‌كانی 15.12.2005 هات كه به‌شدارییه‌كی فراوانتر و ژماره‌یه‌كی به‌شداری به‌رزی به‌خۆوه بینی؛ له نێوان “نزیکه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ” و “سه‌رووی 70%” بوو، له‌گه‌ڵ تۆماركردنی 275 كورسی په‌رله‌مانی و قۆناغێكی سیاسی نوێ له‌ژێر ده‌ستووری 2005.
له 7.3.2010 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا به به‌شدارییه‌ك كه به زیاتر له 62% مه‌زه‌نده كرا و شه‌ش هه‌زار و 529 كاندید به‌شدار بوون، هێزه سیاسییه‌كان چوونه قۆناغی وتووێژی درێژخایه‌نه‌وه كه بووه هۆی پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئیئتیلافی.
پرۆسه‌كه كێبڕكێیه‌كی به‌رفراوانی له‌نێوان لیست و هاوپه‌یمانییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی كرا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری و ڕێكاره په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئه‌وكاته‌دا.
له 30.4.2014 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به كێبڕكێی نۆ هه‌زار و 032 كاندید بۆ 328 كورسی به سیسته‌می لیستی كراوه و نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی ئه‌نجامدرا، به‌پێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نزیكه‌ی 62%ی ده‌نگده‌ران به‌شدارییان كرد، شێوازی هه‌ژماركردنی كورسییه‌كان گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆی هه‌مواركراو له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، كه ئه‌م هه‌مواركردنه ئامانجی بوو بۆ زیادكردنی رێژه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی لیسته گه‌وره‌كان و ره‌خساندنی بواری نوێنه‌رایه‌تی فراوانتر له‌ناو هه‌ر پارێزگایه‌كدا؛ هه‌روه‌ها دابه‌شكردنه‌وه‌ی كورسییه قه‌ره‌بووكه‌ره‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ به پارێزگاكان بدرێت، كه پشكی قه‌واره‌كانی خاوه‌ن ده‌نگی مامناوه‌ند و بچووكی له‌ناو بازنه ناوخۆییه‌كاندا به‌هێزتر كرد.
له 12.5.2018 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به به‌شداری شه‌ش هه‌زار و 986 كه‌س ئه‌نجامدرا، له‌و بارودۆخانه‌دا كه دوای شه‌ڕه‌كانی ئازادكردنی شاره‌كان له چنگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هات و لێكه‌وته‌كانی ئاواره‌بوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه بوو، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقه‌وه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه نزیكه‌ی 24.35 ملیۆنه و رێژه‌ی به‌شداری گه‌یشته 44.52%ی تۆماركراوان.
له 10.10.2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامدرا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ رێڕه‌وێكی چاكسازی كه دوای خۆپیشاندانه‌كانی 2019 هات، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بازنه‌ی بچووكتر له جیاتی بازنه فراوانه‌كان، به‌شداری فه‌رمی به گوێره‌ی كۆمسیۆن، گه‌یشته نزیكه‌ی 41% له كۆی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران كه نزیكه‌ی 22.1 ملیۆن كه‌س بوون و به به‌شداری سێ هه‌زار و 249 كاندید، پرۆسه‌كه به سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاودێری فراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، رێوشوێنی ته‌كنیكی فراوانتر به‌كارهات وه‌ك تۆماركردنی بایۆمه‌تری و ئامێره‌كانی دڵنیابوونه‌وه.
له ساڵى 2025 ده‌نگدان نوێ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 329 كورسی به‌پێی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی هه‌مواركراو، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پاڵپشتی ته‌كنیكی له (یونامی).
پێش ده‌نگدانی گشتی، ده‌نگدانێكی تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان ئه‌نجامدرا كه ڕێژه‌ی 82-82.5% به‌شداری تۆماركرد (زیاتر له 1.1 ملیۆن له كۆی 1.34 ملیۆن كه‌سی شیاو)، كه ئه‌مه به‌رزترین رێژه‌یه له ئاماره‌كانی هه‌ڵبژاردن له دوای 2005ه‌وه، له‌كاتێكدا زیاتر له 21 ملیۆن ده‌نگده‌ری تۆماركراو خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان له هه‌شت هه‌زار و 703 بنكه‌ی دابه‌شكراو به‌سه‌ر پارێزگاكاندا. ژماره‌ی كاندیده‌كان گه‌یشته نزیكه‌ی 7744 كاندید له چوارچێوه‌ی لیست و هاوپه‌یمانییه فرۆڵه‌كاندا.