"زۆرم پێخۆشە"

گەنجە و یەکەم کەس دەنگی داوە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

گەنجێک لە سلێمانی بە گڕ و تینەوە هەر بەیانی زوو هاتووەتە بنکەکانی دەنگدان و دەڵێت، فریا  نەکەویت موشکیلەیە.

رەنج کەریم هاوڵاتیەکی سلێمانیە و لە بنکەی دەنگدان تایبەت بە 964 وتی، هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، بە گشتیش بەیانیان زوو هەڵدەستم لە خەو، داواش دەکەم هەمووان زوو بێنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن، ئەمە دەنگدانی عێراقە نەک کوردستان.

ئەم گەنجە لە ساڵی 2009 دەنگ دەدات، تا ئێستا فەرامۆشی دەنگدانی نەکردووە و دەڵێت، ئەوەی درەنگ بچێت و فریا نەکەوێت کێشەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دونیا تاریک بووە هاتووەتە بەردەم بنکەی دەنگدان

دونیا تاریک بووە هاتووەتە بەردەم بنکەی دەنگدان