بەرەو خوارووی عێراق هەڵاتبوو
ئاسایشی هەولێر كەسێكی بە تۆمەتی رفاندنی منداڵێک دەستگیر كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر كردووە، كە هەڵسابوو بە فریودان و رفاندنی منداڵێک.
ئاسایشی هەولێر ئەمشەو لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، “دوای ئەوەی لە ساڵی 2024 لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر لە تاوانی رفاندنی منداڵێک ئاگادار کراینەوە، ئەوکات لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد بەناوی (س ، ر ، ح)، کە بەرە و شارەکانی خوارووی عێراق هەڵاتبوو”.
هەروەها هاتووە، “لەسەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەتباری ناوهاتوو دەرکرا، لە رێکەوتی 8.11.2025 لە کاتی هاتنی بۆ شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان دەستگیرمان کرد”.