یەکێتى زانایانى کوردستان:

“بەشداریکردن لە دەنگدان ئەرکێکى ئاینى و نەتەوەییە”

964+

وریا فەتاح

سبەینێ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى عێراق بەڕێوە دەچێت و یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستانیش دەڵێت: بەشداریکردن لە دەنگدان ئەرکێکى ئاینى و نەتەوەییە.

یەکێتییەکە لە پەیامێکدا بڵاوى کردەوە، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەو ئیدارەدانی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بۆیە ئەمانەت و بەرپرسیارێتیەکی گەورەیەو چەند بە پاکی و رێکوپێکی و بێ فڕوفێڵ بەڕێوە بچێت هەر کەمە، “خوازیارین ئەم هەڵبژاردنە وێستگەیەکی خێرو ئارامی بێت بۆ گەلی کوردو کوردستان”.

روونیشى کردووەتەوە، بە پێی واقع پێگەی کوردستان لەناو گۆڕەپانی سیاسی عیراق چەند بەهێز بێت، زیاتر توانای بەرگری و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و نەتەوەییەکانی دەبێت، بۆیە بەشداریکردنى بەرفراوان و کارای هاوڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما شەرعی و یاسایی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و کەشێکی ئارام؛ بە ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە لەقەڵەم دەدات، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم گرنگترە.

“خوای گەورە یارمەتیدەر بێت و ئەم پرۆسەیە بەخێر بۆ کوردستان بگەڕێتەوەو ئارامی و ئاوەدانی و تەبایی نێو ماڵی کورد مسۆگەرتر بکات”، یەکێتى زانایان وا دەڵێت.

دوو ملیۆن و 844 هەزار و 51 دەنگدەر مافى دەنگدانیان هەیە

دوو ملیۆن و 844 هەزار و 51 دەنگدەر مافى دەنگدانیان هەیە

 3273 پێشێلکاری لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی عێراقدا ت...

 3273 پێشێلکاری لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی عێراقدا تۆمارکراوە