رێژەى بەشدارى بەرز بوو
دەنگدانى تایبەت کۆتایى هات
964+
وریا فەتاح
کاتژمێر 6ـى ئێوارە، پرۆسەى دەنگدانى تایبەت کۆتایى هات و هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەنگیاندا.
لە کاتژمێر 6ـى تەواو، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، کۆتاییهاتنى دەنگدانى تایبەتى راگەیاند.
تائێستا ئامارى کۆتایى رێژەى بەشدارى لە دەنگدان رانەگەیەندراوە، بەڵام بەپێى ئەو ئەنجامانەى لە کاتژمێرەکانى رابردوو بڵاوى کردوونەتەوە، پێدەچێت رێژەى بەشدارى سەروو 90% بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان مافى بەشداریان هەبوو و دەنگیاندا.
کاتژمێر 7ـى بەیانى دەرگاى بنکەکان کرانەوە و کاتژمێر 6ـى ئێوارە داخران.
به‌پێی ئاماری فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئەمڕۆ له ده‌نگدانى تایبه‌تدا زیاتر له 145 هه‌زار پێشمه‌رگه و زیاتر له 124 هه‌زار كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆش له هه‌رێمی كوردستان، مافى بەشداریان هەبوو لە پڕۆسەکە.