بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی هەولێر
بە هەرکوێدا دەڕۆی شار سەوز دەکەن و دار دەچێنن
964+
توانا نەقی
چاندنی دار لە شەقامە سەرەکییەکان و شوێنە گشتیەکان و گەڕەکەکانی هەولێر بەردەوامە و هەر ئەمڕۆ نزیکەی 300 دار لە گەڕەکی 32ـی پارک چێندران.
بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە سنووری شارەوانی شەشی هەولێر ئەمڕۆ 275 دار لە جۆری پارکینسۆنیا لە شەقامی 32ـی پارک چێندرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، جۆری ئەو دارە بۆ یەکەم جارە لە شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر دەچێندرێت و دەیانەوێت هەموو شەقامەکان بەو جۆرە دارانە سەوز بکەن و رێژەی سەوزایی زیاد بکەن.