دەربەندی رانیە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

ژێوار خدر

لە دەربەندی رانیە دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا و لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.11.2025 لە دەربەندی رانیە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی ئۆپڵ و ئۆتۆمبێیلێکی دیکە لە جۆری ئاڤێنتا روویداوە.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس بریندار بوون، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بێ سەرەتا بووە.