د. رەشاد میران وەک یەکەم کورد خەڵاتەکەی وەرگرت

پوتین خەڵاتی پوشکینی پێشکەش بە پڕۆفیسۆرێکی کورد کرد

شۆڕش قادری

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا خەڵاتی پوشکینی پێشکەش بە د. رەشاد میران پڕۆفیسۆری ناوداری کورد کرد.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وێنەی کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکەی بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، “بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی “پوشکین” پیرۆزبایی لە پڕۆفیسۆر د. رەشاد میران دەکەین، کە لە کۆشکی کرملین لەلایەن ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیاوە ئەو خەڵاتەی وەک یەکەمین کورد لە بواری ئەدەب و کۆمەڵناسی پێبەخشرا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بەهادارە بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانین بۆ گەلەکەمان کە ساڵانە کرملین دەیبەخشێت.