ئەم پێنجشەممەیە

یەكەم گەشتی ناوخۆیی لەنێوان فڕۆکەخانەی موسڵ و بەغدا ئەنجام دەدرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ 964، یەکەم رۆژی گەشتی ناوخۆیی لە نێوان بەغدا و موسڵ ئاشکراکرد و دەڵێ، ئەم پێنجشەممەیە 6.11.2025 گەشتەکە ئەنجام دەدرێ.

رۆژی 16.7.2025 فڕۆکەخانەی موسڵ کرایەوە، ئەوەش دوای چەندین ساڵ لە داخرانی بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش و دواتر کارەکانی نۆژەنکردنەوەی.

رەنا روفەیعی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمشەو 4.11.2025 بە تۆڕی 964ی وت، بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە دەستکراوە بە ئامادەکاریی بۆ فراوانکردنی تۆڕی گواستنەوەی ئاسمانی ناوخۆیی.

ئەوەش بۆ زیادکردنی، گەشتی گەشتیاریی وە لەگەڵیدا بازرگانی نێوان پارێزگاکان.

هێڵی ئاسمانی عێراقی دەستپێکردنی یەکەم گەشتە ناوخۆییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ، لە رۆژی پێنجشەممە 6.11.2025 دیاری کردووە و جێبەجێی دەکات.

روفەیعی دەڵێ، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی پێویست بۆ دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و موسڵ نزیکن لە تەواو بوون، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی و ئیدارەی فڕۆکەخانەکان.

لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەفتانە گەشت بۆ بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەیە، بەڵام بۆ موسڵ بابەتەکە نوێیە پاش ئەوەی ئەو شارە، روبەڕووی هێرشی چەکداریی و دواتر داگیرکاری بوویەوە، وە زۆرینەی ژێرخانەکەی زیانی پێ گەشت.

مانگی ئازار گەشتی تورکیا و سلێمانی دەبێت بە رۆژانە

مانگی ئازار گەشتی تورکیا و سلێمانی دەبێت بە رۆژانە