کۆڵانێکی گەڕەکی ئەندازیارانی هەڵەبجە - وێنە: 964
لە هەڵەبجە
بۆ ساڵی 2024 تەندەرین بۆ 22 پڕۆژە كراوە و ئەمساڵ هیچ
964+
ئەحمەد مستەفا
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2025، هیچ بودجەیەك بۆ پڕۆژەی نوێ تەرخان نەكراوە، بەڵام لە بودجەی ساڵی 2024 كە 36 پڕۆژەی نوێ رەزامەندی وەرگیرا، تائێستا تەندەرین بۆ 22 پڕۆژە كراوە لەگەڵ سێ پڕۆژەی ساڵەکانی 2011 و 2012.
ئەم قسەی، كاوە عەلی جێگری پێشووی پارێزگای هەڵەبجە و ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە.
لەو بڵاوکراوەدا کە 964 بینیوویەتی، کاوە عەلی رایگەیاندووە، ئەو پرۆژانە ئەگەر نەختینەی بۆ دابین نەكرێت، ئەوانەش دەستبەكاربوون دەوەستن، وەزارەتی داراییش تا ئێستا رێنمایی وەستانی تەمویلی دەرنەكردووە، ناكرێت تەمویل رابگیرێت بۆ هەندێك و بۆ هەندێكی تریش بەردەوام بێت، کە هەموویان پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاریین.
کاوە عەلی ناونیشان و دۆخی تەندەرینەکانی بۆ پارێزگاکە بڵاوکردووەتەوە و لەگەڵیدا، نووسیویەتی، ساڵی 2024 پێكەوە پلانێكی تۆكمەمان داڕشت و بە هۆیەوە بودجەی پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی سێ هێندە زیادكرا و ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان كراوە.
پرۆژەكانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان ساڵی 2024 كە تەندەرین كراوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- نۆژەنكردنەوەی ڕێگاسازی وتەواوكاری شەقامی سەرەكی و گەڕەكی دەروازەی شار(قۆناغی 1)
2- دانانی رووناكی لە (قشلاخە رووتە تا فولكەی تەپە تۆلەكە ) لە سیروان
5- پرۆژەی دروستكردنی تانكی كونكریتی (1000)م3 و تۆڕی ئاوو لێدانی بیری قووڵی (300)م بۆ گەڕەكی یەك شەهیدەكان لە هەڵەبجەی شەهید.
6- دانانی كربستۆن بۆ بلواری ڕێگای (هەڵەبجە تا فولكەی تەپەتۆڵەكە)
7- پرۆژەی دروستكردنی تەنكی 250 م بەرز و تۆڕی ئاو +هەڵكەندنی بیرێكی قوڵ بۆ گەڕەكی دەروازە لە هەڵەبجەی شەهید
8- دەركردنی دوو فیدەری نوی لە ویستگەی 132 كە ڤی سنوری صیانەی دوو+دانانی رووناكی بۆ جوت سایدی حەوغان
9- ڕێگاسازی ناوچەی پیشە سازی قۆناغی (٣)
10- پڕكردنەوەی سەر ڕێژی كۆنی پرۆژەی ئاوی(هەڵەبجە-سیروان-سەیدسادق)دروستكردنی گەنجینەی هەڵگرتنی مەوادی فلتەر ئەنترا سایت و مەوادی فاین سات +دروستكردنی ژووری پاسەوان بۆ وێستگەی p2.لە پرۆژەی ئاوی(هەڵەبجە- سیروان -سیدسادق)
11- قیرتاوكردنی ڕێگای گوندەكانی (ڕیشێن-بەردەبەل) بە درێژی ٨كم
12- پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ پرۆژەی ئاوی گەنجان +پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی هێڵی 11/kv فیدەری چواری (٢٥) گوندی لەسەرە لە خورماڵ بۆ گوندی گوڵە خانە + پڕۆژەی ڕوناككردنەوەی سەیرانگای احمد ئاوا و زەڵم +ڕوناككردنەوەی چەند شوێنێك لە خورماڵ+ڕوناككردنەوەی نێوان خورماڵ و ئاوایی ڕۆستەم بەگ +دانانی هیلی پ . ن + انارە بۆ گوندی زەلم لە خورمال+چارەسەر كردنی بارزۆری بۆ گەرەكی ئاشتی + دانانی ئیناره
13- پرۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی تانكی ئەرزی (100)م3 و ژووری (3*4) بۆ پەمپ بۆ گوندی عاموورە+دروستكردنی تانكی (100)م3 و ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی گردی قازی+
٢٣+پرۆژەی گەیاندنی بۆری ئاو لەسەرچاوە بۆ تەنكی گوندی بانی شار +پرۆژەی تۆڕی تەواوكاری گوندی خێڵی حەمە+پرۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی ئاو ودروستكردنی تانكی ئەرزی كونكریتی (50)م3 و دابینكردنی پەمپ و غتاس بۆ گوندی دەرە گوڵان+پرۆژەی ڕەبتكردنی بۆری سەرەكی ئاوی احمد ئاوا بە تۆڕی گەڕەكی فەرمانبەان-ناحیەی خورماڵ+فراوانكردنی تۆڕی ئاو بۆ چەند كۆڵانیِك لە گوندی شیرە مەڕ.
14- رۆژەی دروستكردنی تانكی ئەرزی كۆنكریتی (25)م3و ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی چنارە++ڕاكێشانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی تانكی كونكریتی (35)م3 و دروستكردنی ژووری بیر (3*4) بۆ گوندی میراولی لە ناحیەی سیروان+نۆژەن كردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندی قەدەفەری سەربە ناحیەی خورماڵ.
15- ڕێگاسازی بۆ گەڕەكی قارەمانیەكان لە ناحیەی سیروان
16- دروستكردنی باخچەی ساوایانی سیروان
17- گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی ناحیەی سیروان
18- نۆژەنكردنەوەی پردی چاڵگەی عاشور +ڕێگاسازی گۆڕستانی ناحیەی سیروان
19- ڕێگاسازی ڕێگای(بەشی عەلی-ئەحمەدبەگ)لەگەڵ دروستكردنی ئاوبارەیەكی(١.٥*١) لە گوندی مۆرتكە
20- پرۆژەی فراوانكردنی تەنكی سەرەكی سەرەكی پرۆژەی ئاوی بیارە+لێدانی بیری قووڵی 300م بۆ گوندی باخە كۆن+لێدانی بیری قووڵی 250م بۆ گوندی هانەی دن+تۆڕی ئاوی گوندی دەگا شێخان+دروستكردنی تانكی ئەرزی كۆنكریتی 100م3 بۆ گوندی خەرپانی +پرۆژەی چارەسەركردنی تانكی ئاوی كونكریت (360)م3مالیدەر+تەوێڵە+پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی گەڕیات لە تەوێڵە..
21- پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و رێگاسازی بۆ گەڕەكی هارگلان لە بیارە
22- پرۆژەی ( ڕێگاسازی گەڕەكی بەرامبەر شارەوانی +ڕێگاسازی شەقامی سەرەكی پردی گەریات +ئاوەرۆ و دیواری ڕاگر وكۆنكریت و قادرمە لە سۆسەكان + دیواری ڕاگر وكۆنكریت و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی مالیدەر) لەتەوێڵە
23- پرۆژەی گۆڕینی تۆڕی ئاو نۆژەن كردنەوەی تەنكی بۆ گوندی كانی پاشا+گۆڕینی تۆرٍی ئاو نۆژەن كردنەوەی تەنكی بۆ گوندی تووە وشكێ + دروست كردنی حەوزی سەرچاوەی ئاوی خوار دنەوەی گوندی كانی وەیسكێ .
24- فراوانكردن وتێكەڵەڕێژكردنی ڕێگای(پشتە-گمە )
پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگاكان ساڵی 2024 كە چاوەرێی تەندەرین دەكەن:
1- دیزاین ودروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی هەولێرو ڕێگاسازی شەقامی سازان (قۆناغی 1)
2- ڕێگاسازی (شەقامی 40م ویەكتربڕەكانی)شەقامی سە ردەم (قۆناغی 1)
3- ڕێگاسازی فولكەی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە و شەقامەكانی تەنیشت گۆڕستانی گولان
4- ئاوەڕۆی سندوقی (حەمەو غان +زەمەقی ) قۆناغی (١)
5- ڕێگاسازی (شەقامی30م و بەشێك لەگەڕەكی 157 یباوەكۆچەك (قۆناغی 1)
6- پرۆژەی دابین كردنی مەوادی یەدەگ بۆ پرۆژەی ئاوی (هەڵەبجە -سیروان-سید سادق)
7- قیرتاوكردنی ڕێگای (گردی گۆ)بە درێژی 800 مەتر + قیرتاوكردنی ڕێگای (شیرەمەڕ)بە درێژی 220 مەتر+چاكسازی ڕێگای (عنب-خارگێلان)بەدرێزی 11كم +چاكسازی ڕێگای (خارگێلان-بیارە-سۆسەكان-تەوێڵە)بەدرێزی 22کیلۆمەتر.
8- پڕۆژەی كۆنكرێت و شۆستە بۆ گەڕەكی قەڵا قۆناغی 2
9- پڕۆژەی قیر و شۆستە و ئاو و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی فەرمان بەران قۆناغی2
10- پڕۆژەی دروست كردنی قوتابخانەی 12پۆلی
11- پڕۆژەی چاكسازی قیر لە شەقامەكانی خورماڵ…
12- قیرتاوكردنی ڕێگای (كانی شێخ – ئیمامی زامن)
13- پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و رێگاسازی بۆ گەڕەكی هارگلان لە بیارە
14- ڕێگاسازی دەروازەی ناحیەی بەمۆ