خوێندنى باڵاى هه‌رێم: دهرچووهكانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه
عێراق داواى له هه‌رێم كردووه داتاى دەرچووانی ته‌ندروستى له زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان بۆ بنێرێت به‌مه‌به‌ستى دامه‌زرانیان
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عێراق، له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه، داواى له هه‌رێم كردووه داتاى دەرچووانی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان بۆ بنێرێت به‌مه‌به‌ستى دامه‌زرانیان.
دەرچووانی پیشەی تەندروستی و پەرستاری بۆ ساڵانی خوێندنی 2022-2023 و 2023-2024 ده‌گرێته‌وه.
ماجید شنگالى، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانى عێراق، بڵاویكردووه‌ته‌وه دواى ئه‌وه‌ى له رابردوو هه‌وڵیان بۆ دامه‌زراندنى ئه‌م ده‌رچووانه داوه، لە سەرتاسەری عێراق، ئێستا وەزارەتی تەندروستی لە رۆژی 2.11.2025 لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کردووه.
لە نوسراوەکەدا داواکراوە، وەزارەت ناوی دەرچووانی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی هەرێم بۆ ساڵانی خوێندنی 2022-2023 و 2023-2024 دابین بکرێت کە یاسای هەموارکراوی ئیقامەی پزیشکی ژمارە (6)ی ساڵی 2000 دەیانگرێتەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دەرکردنی فۆڕمی دەستبەکاربوونیان، هاوشێوەی دەرچووانی بەشەکانی تر پارێزگاکان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه سەرجەم دەرچووانی پیشەی تەندروستی و پیشەی پەرستاری بەپێی یاسا دەخرێنە ناو دەرفەتی دامەزراندنەوە، هەروەها بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوان دەرچووانی هەرێم و باقی پارێزگاكانى دیكه و پاڵپشتیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ کارمەندانی پێویست.
رۆژى 8.10.2025 وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق نووسراوێكی فه‌رمى بۆ ئه‌م ده‌رچووانه بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه و گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵاى هه‌رێم.
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌ت بۆ 964 پێشتڕاستى كردووه كه نووسراوه‌كه گه‌یشتووه و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ده‌رچووه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌مه‌بستى دامه‌زراندنیان ئه‌و لینكه پڕبكه‌نه‌وه كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بۆ ئه‌م مبه‌سته دایناوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نازاندرێت ژماره‌ى ئه‌و ده‌رچووانه چه‌نده كه له‌نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌نردوستى عێراق ساڵانى ده‌رچوونى بۆ دیاریكردوون، به‌ڵام ده‌ڵێت، به‌گشتى ئه‌و ده‌رچووانه‌ى زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێم كه تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زراون ژماره‌یان زۆره.