کەشوهەوا

باسی باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و هێشتا باسی باران لە گۆڕێ نییە و پلەکانی گەرماش کەمێک لە چاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوریش دروست دەبێت.

هەرچی سەبارەت بە پلەکانی گەرمایە ئەمڕۆ کەمێت بەرزتر دەبێتەوە و سبەینێش هەر وەک ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 4.11.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچەکانى باکوور.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک لە ناوچەکانى گەرمیان (10-20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات  دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەڕۆ سێشەممە:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی