ته‌نى نامۆت بینى په‌یوه‌ندی به 182 بكه
له دهۆک و ئیداره‌ى زاخۆ چه‌ندین مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌ناوبران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى مینى دهۆك بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ له چه‌ند شوێنێكى جیاوازى پارێزگاكه‌یان و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ چه‌ندین مین و ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ى جه‌نگیان له‌ناوبردووه، كه بووبونه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان.
تیمى له‌ناوبردن سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى دهۆک كه به EOD ناسراوه ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجامداوه.
له گوندى بلیجانکێى قه‌زاى ئامێدی گولـله‌تۆپێكی 120 ملیم و گولله هاونێكی 60 ملیمیان له‌ناو بردووه.
له گونده‌كانى په‌رخێ و دێماكا دوو گوولـله هاونى 80 و 37 ملیم و و مینێكی له‌جۆرى Pomz له‌ناوبراون.
داواشی له هاوڵاتیان كردووه له‌كاتى بینینى هه‌ر ته‌نێكى نامۆ یاخود مین و ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌كان په‌یوه‌ندی به هێڵى گه‌رمى 182 بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات تیمه‌كانیان بگه‌نه لایان.