به بڕیارى دادگا ده‌كرێت
له خه‌لیفان زیاتر له 200 فه‌رده خه‌ڵوزى ده‌ستبه‌سه‌رداگیرا و به ئاشكرا ده‌فرۆشرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دادگاى به‌رایی قه‌زاى خه‌لیفان بڵاویكرده‌وه به‌نیازن زیاتر له 200 فه‌رده خه‌ڵوز له مه‌زادێكمی ئاشكرادا بفرۆشن، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات خوازیاری كڕینین سه‌ردانى دادگاكه بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، فه‌رده خه‌ڵوزه‌كان له دارى به‌ڕوو دروستكراون، بریتین له 219 دانه و پێشتر له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
ئه‌و رۆژ و كاته‌ى دادگاكه بۆ فرۆشتنى خه‌ڵوزه‌كان دایناوه رۆژى 8.11.2025 له كاتژمێر 10:00ـى سه‌ر له‌به‌یانییه و شوێنه‌كه‌ش به‌رده‌م دادگای به‌رایی خه‌لیفان ده‌بێت.
پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى به‌شدارى موزایه‌ده ده‌كات 10%ـى ئه‌و پاره‌یه‌ى دیاریكراوه وه‌كو بارمته له دادگا دابنێت، پێش ده‌ستپێكردنى فرۆشتنه‌كه، كه بۆ هه‌ر فه‌رده‌یه‌ك یه‌كه‌مین نرخى به پێنج هه‌زار دینار دیاری كراوه.
ئه‌وانه‌ى خوازیارى كڕینى ئه‌و خه‌ڵوزه‌ن پێویسته ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی یاخود كارتى نیشتمانیان پێبێت و تێچووى تۆماركردن و لێزانى و ده‌ڵاڵیش ده‌كه‌وێته سه‌ر كڕیاره‌كه.