تکتى هەرزانە

لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە هێڵێکى نوێى تورکیا لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە دەستبەکار دەبێت

964+

وریا فەتاح

راگەیاندنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئاشکراى دەکات، لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە، هێڵێکى نوێى فڕۆکەوانى لە فڕۆکەخانەى سلێمانى دەست بە گەشتکردن.

دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە 964ـى وت،”دواى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان سلێمانى و تورکیا، بڕیارە لەسەرەتاى مانگى داهاتووەوە هێڵێکى نوێى فڕۆکەوانى بەناوى ” Ajet” لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە گەشتەکانى دەستپێبکات”.

Ajet، هێڵێکى فڕۆکەوانى تورکییە و بە وتەى دانا محەمەد، هەفتانە چوار گەشتى دەبێت.

ئاشکراشى کرد، بەراورد بە هێڵەکانى تر نرخى تکتەکانى هەرزانترە و چاوەڕێ دەکرێت خواستێکى زۆرى بۆ گەشتکردن لەسەر بێت.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ 3.11.2025، دواى دووساڵ و حەوت مانگ لە قەدەغەى گەشت، یەکەم فڕۆکەى هێڵى تورکیش ئێرلاینز لە فڕۆکەخانەى سلێمانى نیشتەوە.

ئەم بەرەبەیانییە یەکەم فڕۆکەى تورکیا لە فڕۆکەخانەى سل...

ئەم بەرەبەیانییە یەکەم فڕۆکەى تورکیا لە فڕۆکەخانەى سلێمانى نیشتەوە