تا ئێستا سێ کیلۆمەتری تەواو بووە

شەقامی فیرقەی رانیە نۆژەن دەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

شەقامی فیرقەى چوارقوڕنە کە لە ناو خەڵکدا بە جادەی قائید ناسراوە، لە ناحیەی چوارقوڕنەوە بۆ گوند قوڕەگۆ دەڕوات، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەى و بەڕێوەبەری گشتی چاککردنەوەی رێگەوبانی راپەڕینیش دەڵێت، “چوار قۆناغیمان کردووە و هێشتا زۆرمان ماوە”.

ئومێد حەمە عەلی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی رێگەوبانی راپەڕین بە 964ـی وت،” نۆژەن کردنەوەی شەقامەکە پێکهاتووە لە دووبارە قیر کردنەوەی و لەسەر داهاتی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەڕێوەدەچێت”.
بەوتەى ئومێد حەمە،  هەموو مانگێک 30 ملیۆن دینارى بۆ دادەنێین تا کارى قیرکردنەوەکە  تەواو دەکەن.

روونیشیکردەوە، تا ئێستا چوار قۆناغی پڕۆژەکە کە دەکاتە نزیکەی سێ کیلۆمەتر تەواو بووە، بەڵام  هێشتا زۆرى ماوە.

جەختیش دەکاتەوە، بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەى بە تەواوەتى رێگاکە دووبارە نۆژەن دەکەنەوە و کارى قیرکردنى بۆ دەکەن.

داواده‌كرێت شوێنێكی دیكه‌ له‌ چوارقوڕنه‌ بۆ دابه‌ش...

داواده‌كرێت شوێنێكی دیكه‌ له‌ چوارقوڕنه‌ بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى فه‌رمانبه‌ران دیاری بكرێت