جێگیرە

نرخى نەوت هەر لە بن 65 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، بەڵام نرخەکەى هاوشێوەى کۆتا رۆژى هەفتەى رابردووە و گۆڕانکارییەکى زۆرى بەخۆیەوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 94 سەنت دیاری کراوە و لەچاو رۆژى شەممە نرخەکەی 0.17% بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەرێژەی 0.14% بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە