لە دهۆک
ژنێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی سپارد
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سەر رێگای گشتیی سنووری ناحیەی زاویتە ئۆتۆمبێلێک لە ژنێکی دا و گیانی لەدەست دا، ئێستاش تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە.
ئەمشەو نزیکی کاتژمێر 11:00 لە نزیک گوندی ئێمنکێ لەسەر رێگای گشتیی سنووری ناحیەی زاویتە لە پارێزگای دهۆک، ژنێکی تەمەن سەروو 50 ساڵان لە كاتی هاتنەدەرەوەی لە هۆڵێكی بۆنەكان، ئۆتۆمبێلێک لێی داوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستیی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، ژووری کونتڕۆڵی بنکەکەمان ئاگادار کراون لە رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری ناحیەی زاویتە، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێراییەوە لە ژنێکی داوە و كوشتوویەتی.
وتیشی، لەو کاتەی تیمەکانمان گەیشتووینە شوێنی روداوەکە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەكە بە ئۆتۆمبێلیکی تایبەت گەیەندراوەتە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی، بەڵام گیانی لەدەستدا بوو، تەرمەکە ئێستا لە پزیشکی دادی دهۆکە.
هەروەها سەرچاوەیەكی ئاگاداریش بە 964 وت، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
زاخۆ
ژنێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسیش بریندار بوون
لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا
دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریداربوون
دوو کەسی دیکە بریندارن
کارمەندێکی تەندروستی بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
"پارێزگای سەڵاحەدین"
ئەمشەو سێ کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا
هەولێر