لیژنەکانى قائیمقامییەتى هەڵەبجە چاودێرى فێستیڤاڵى هەنار دەکەن
لەلایەن لیژنەکانەوە
لە فێستیڤاڵی هەناردا زیاتر لە 600 کیلۆگرام خۆراکی نەشیاو دەستی بەسەردا گیرا
وریا فەتاح
قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ئاماری کۆتایی چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی لە ماوەی سێ رۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەناردا بڵاوکردەوە، کە تێیدا بڕێکی زۆر خۆراکی نەشیاو دەستی بەسەردا گیراوە و چەندین خاوەنکار سزادراون.
بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامییەت، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە، 20 خاوەنکار سزای داراییان بۆ کراوە.
هەروەها لە کۆی گشتیی چالاکییەکاندا، دەست بەسەر 637 کیلۆگرام خۆراک و کەرەستەی نەشیاودا گیراوە، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
300 کگم گۆشتی بێ مۆر کە شیاوی خواردن نەبوو.
95 کگم کەرەی ئێرانیی نەشیاو.
90 کگم گۆشتی مریشکی نەشیاو.
40 کگم سەوزە و پیازی نەشیاو.
20 کگم چەرەسات و جۆرەها خواردنی وشکی نەشیاو.
20 کگم کەرەستەی چێشتخانەی نەشیاو.
6 کگم لیمۆندۆزی.