هەنگوینى ترشیش هەیە
بەهەنگوینى تاڵ ژیانت شیرین بکە
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
هاوشێوەى هەنار و تامەکانى، لە فێستیڤاڵى هەنار و پاییزى هەڵەبجە، هەنگوینى شیرین و ترش و تاڵیش نمایشکرا.
بەهەنگوینى تاڵ ژیانت شیرین بکە
جوتیار محەمەد کە هەنگەوانێکى سنوورى هەڵەبجەیە لەبارەى هەنگوینى تاڵ و ترش بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”تامى هەنگوین دەرهاویشتەى تامى ئەو گوڵانەیە کە هەنگەکە دەیخوات، هەنگوینى تاڵیش لەو گوڵ و گیایانەیە کە تامى تاڵیان هەیە، هەربۆیە هەنگوینەکە تاڵ دەبێت، ئەوە بۆ هەنگوینى ترش و شیرینیش هەروایە”.
بەوتەى ئەو هەنگەوانە، هەنگوینى تاڵ دەرمانى زۆر دەردانە بەتایبەت شەکرە و غودە و کۆڵۆن.
جەختیش دەکاتەوە کە خواستى زۆرى لەسەرە و خەڵک بۆ نەخۆشى بەکارى دەهێنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح