لە پیرانشار ورچ هێرشی کردەسەر پیاوێک و برینداری کرد - وێنە؛ ئەرشیفی ئیرنا
لە کوێستانەکانی پیرانشار
ورچ هێرشی کردەسەر پیاوێک و برینداری کرد
964+
شۆڕش قادری
لە کوێستانەکانی شاری پیرانشاری سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ورچ هێرشی کردە سەر پیاوێکی بەتەمەن و بە برینداری رەوانە نەخۆشخانە کرا.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری عەزیز ئیبراهیم نەژاد بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پیرانشار بڵاویکردووەتەوە، لە کوێستانەکانی مشکان نزیک بەنداوی سیلوێ، ورچ هێرشی کردووەتە سەر پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ و قاچ و رانی بریندار کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە لەگەڵ چەند کەسێکی نزیکی خۆی بۆ شاخەوانی چوونەتە ئەو شوێنە و دوای دوورکەوتنەوە لێیان، لەلایەن ورچێکەوە پەلامار دراوە و بریندار کراوە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە و ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.
کوێستانی مشکان لە 25 کیلۆمەتری شاری پیرانشارە و ئەو ناوچەیە و بەتایبەتیش ناوچە سنوورییەکانی نێوان حاجی ئۆمەران و پیرانشار بە ژینگەی ورچی قاوەیی ناسراوە و زۆرجار لەوێ دەبینرێن، لە رابردووشدا چەند دانەیکیان هەر لەو سنوورانە لێ کوژراوە.