هەڵەبجەییەکان: مەگەڕێنەوە و ئەمشەو میوانمان بن
چەندین خێزان لە ناو لێشاوی سەردانیکەرانی فێستیڤاڵی هەنار گیریان خواردووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەهۆی قەرەباڵغی و زۆریی سەردانیكەرانی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، هاوڵاتیان گیریان خواردووە و رێگە بەرناكەوێت، بەڵام هەڵەبجەییەكان دەرگای ماڵەكانیان واڵاكردووە بۆ ئەو میوانانەی دەیانەوێت لە شارەكەدا بمێننەوە.
ئەمشەو بە هەزاران كەس لە رێگەی گەڕانەوە لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە تووشی زەحمەتیی هاتوون و تا ئێستاش هەر قەرەباڵغە، رێ بە رێ ناكەوێت و كێشە بۆ هاتوچۆ دروست بووە، ئەمە هاوڵاتیانی شارەكانی دیكەی تووشی بێتاقەتی كرد و هەندێكیان لە سۆشیال میدیا وێنە و ڤیدیۆیان پۆست كردووە كە چۆن لە ئۆتۆمبێلەكانیان ماون و ناتوانن بڕۆن.
هاوكات چەند كەسایەتییەكیش رەخنە و گلەییان بە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵ و بەرپرسانی شارەكە كردووە، كە دەبوو چارەیەك بۆ ئەم بارودۆخە بكەن و پلانی گونجاویان بۆ هاتوچۆ و رێكوپێكی فێستیڤاڵەكە هەبێ.
لە بەرامبەر ئەوەدا هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە هەر لە سۆشیال میدیا و لە رێگەی نووسینی كۆمێنت بۆ ئەو كەسانەی پۆستیان كردووە و گیریان خواردووە، داوایان لێكردوون نەڕۆنەوە و ئەمشەو دەرگای ماڵەكانیان بۆ دەكەنەوە و میوانیان بن.
تەنانەت هەندێكیان ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان داناوە و داوا دەكەن هەر میوانێكی شارەكە دەیەوێت بمێنێتەوە، لە خزمەتیان دەبن و بچووكییان دەكەن.
هەڵەبجەییەكان بەم كارەیان زیاتر وەك هەنارەكەیان خۆیان شیرین و مێخۆش كرد و سەرنجی میوانانیان بۆ خۆیان راكێشا.
دوو رۆژە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێ و سبەی كۆتایی دێت، بەڵام ئەمساڵ هاتوچۆ و چوون و هاتنەوە لە شارەكە، ئاستەنگی گەورەی بەردەم میوانان و گەشتیاران بوو، كە وا پێویست دەكات لە ساڵی داهاتوو پێشوەختە چارەسەری ئەم گرفتە بكرێت.
فێستیڤاڵ
وریا بن
لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە خۆراکی ماوەبەسەرچووش ساغ دەکرێتەوە
رووبەهەناریشیان کڕیوە
دوو دەستەخوشک سەردانی هەموو فێستیڤاڵەکانی هەناری هەڵەبجەیان کردووە
ئهمساڵ ههڵهبجه گهورهترین ههنار دیاریدهكات
ههنارێكی بهدهستهوه گرتووه زیاتر له كیلۆیهكه دهڵێت لهوهش گهورهترمان ههیه
لە فێستڤاڵەکەی هەڵەبجە دەستدەکەوێ