تیمیان لە شوێنەکەیە

بەرگری شارستانی لەسەر بۆنی ناخۆشی گەڕەکەکەی هەولێر بەدواداچوون دەکات

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی دوینێ شەو ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە گوایە بۆنێکی ناوخۆش دانیشتوانی گەڕەکی ئایندەی هەولێری بێزارکردووە، ئەمڕۆ بەرگری شاستانی بەدواداچوونەکانی لەبارەیەوە دەستپێکردووە.

شاخەوان سەحید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە گروپی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەوان دوێنێشەو ئاگادار نەکراونەتەوە لەو بۆنە و پێیان سەیرا خەڵک لە بری ئەوەی تەلەفۆن بۆ 115 بکات لە بڵنگۆی مزگەوتەوە بانگەوازیان کردووە.

وتیشی، بەدواداچوون دەکەن و تیمی سی بی ئاڕ ئێن کە تەبەتمەندی کیمیاوییان هەیە لە شوێنی رووداوەکەن بە دوای سەرچاوەی بۆنەکادا دەگەرین و بزانن تاچەن راستە ئەو بۆنە.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەر کاتژمێر 3ـی شەو تیمیان رۆشتووتە گەڕەکەکە و لەو شوێنەش کەندێکی گەورە هەیە کە زبڵ و خاشاکی زۆری لێکۆبووەتەوە و پێدەچیت هۆکارەکەی ئەوە بووبێت.

دواتر دەرئەنجامی پشکینین و بەدواداچوونەکانیش بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو ئاشکرای دەکەین، شاخەوان سەعید وای وت.