بەم وشکەساڵییە

دواى هەشت ساڵ لە وشکبوون؛ کانى کرتۆک تەقى

964+
ئاکام غەفور

لە کاتێکدا ئەمساڵ زۆربەى سەرچاوەکانى ئاو وشکیان کرد، کەچى کانییەک لە سنوورى سرێشمە کە هەشت ساڵە چۆڕەبڕ بووە، بەم پاییزە و پێش وەرزى بارانبارین بەرگەى ئەم چاوەڕوانییەى نەگرت و تەقى.

کانى کرتۆکە، دەکەوێتە نێوان رووبارى گەلى عەلى بەگ و سرێشمە، لە ساڵى 2018ـەوە وشکى کردووە و چۆڕەبڕ بووە، بەشێوەیەک لەماوەى ئەو هەشت ساڵە لەهیچ وەرزێک نەتەقیوە، بەڵام ئەمساڵ سەرەڕاى وشکەساڵى، کانییەکە پێش وەرزى بارانبارین تەقى و ئاوێکى زۆرى لێ دەردەچێت.
ئاوى کانییەکە روون و سازگارە، لە کانییەکە دێتە دەرەوە و دەڕژێتە ناو رووبارى گەلى عەلى بەگ.

ئاکام غەفور، پەیامنێرى 964 چووەتە لاى کانییەکە و لەگەڵ ژمارەیەک لە دنیادیدەکانى ئەوێ قسەى کردووە، وەک ئەوەى ئەوان بە ئاکامیان وتووە،”تەقینى کانییەکە، موژدەى زستانێکى پڕبارانە و چاوەڕێن سەرجەم کانیاو و سەرچاوەکانى تریش وەک کانى کرتۆک بتەقن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەمئاوى و وشکبوونى سەرچاوەکانى ئاو؛ کیسەڵەکانى راگواس...

کەمئاوى و وشکبوونى سەرچاوەکانى ئاو؛ کیسەڵەکانى راگواستووە