ئاژه‌ڵدارن و ژینگه‌یان پیس كردبوو
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر دوو سه‌رپێچیكارى له هه‌ریر سزا دا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، دوو ئاژه‌ڵدارى له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر له‌رێگه‌ى دادگاوه سزا دا كه سه‌رپێچی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كانیان كردبوو و دانیشتوانیان هه‌راسان كردبوو.
نوێنەری یاسایی فەرمانگەكه لە دادگای کەتنی قه‌زاى هەریر ئامادەبوو، بەمەبەستی دادبینیکردن تایبەت بەو سکاڵایه‌ى لەدژی دوو سەرپێچیکاری ژینگە تۆماریان كردبوو، کە هەڵسابوون بە بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناوسنوری شارەوانی هەریر و ببوونە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆن و پیسکردنی ژینگە و هەراسانکردنی دانیشتوانی سنورەکە و سکاڵاکردنیان.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـ راگه‌یاند، دوابڕیارى دادگاى هه‌رریریان وه‌رگرتووه له سه‌ر ئه‌م دوو سه‌رپێیكاره و ئه‌ویش سزاى پێبژاردن و ناچارکردنیان بوو بە تێکدانی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان.
وتیشی “سكاڵاكه‌مان پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە (1ـی ساڵی 2024) پۆلێنی پڕۆژەکان و رەزامەندی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کە تیایدا هاتووە کە (نابێت لەناو سنوری شارەوانی ئاژەڵ بەخێوبکرێت و پێویستە یەك کیلۆمەتر دووربێت لە شوێنی نیشتەجێبوون)”.