تا ئێستا تەرمی سێ کەس دەرهێنراونەتەوە

زانیاری نوێ لەبارەی رووداوی هاتوچۆکەی سەر رێگای هەولێر – کەرکوک

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە رووداوی هاتوچۆکەی سەر رێگای هەولێر – کەرکوک دوو ئۆتۆمبێل بەتەواوەتی سووتان و تا ئێستاش تەرمی سێ کەس دەرهێنراونەتەوە.

پەیامنێری 964 چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەڵێت، لەناو بارهەڵگرەکەدا جگە لە شۆفێرەکەی سەرنشینێکی دیکەی تێدابووە کە شۆفێرەکەی بەتەواوەتی سووتاوە و تەرمەکەشی دەرهێنراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناو ئۆتۆمبێلی تایبەتەکەش کە لە جۆری جیتایە، خێزانێکی چوار کەسی تێدابووە کە دوو تەرم لەوانیش  دەرهێنراونەتەوە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکانیش ئامارێکی ورد نادەن بەدەستەوە و دەڵێن، لەبەر ئەوەی رووداوکە سووتانی تێدابووە، تا ئێستا بەوردی دیاری نییە چەند کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسیش برینداربوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری