باسی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانیش ده‌كه‌ن

بڕۆنه‌ پێشانگاكه‌ى زانكۆى نۆڵج ئه‌مڕۆ چه‌ندین هه‌لیكار ده‌خرێنه‌ڕوو

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له‌ پێشانگاكه‌ى زانكۆى نۆڵج له‌هه‌ولێر، ئاماده‌ ده‌بن بۆ خستنه‌ڕووى چه‌ندین هه‌لیكار بۆ گه‌نجان و ئه‌وانه‌ى خوازیارى دۆزینه‌وه‌ى كارن ده‌توانن سه‌ردانى به‌شه‌كه‌یان بكه‌ن.

تیمى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی له‌پێشانگاكه‌ ئاماده‌ ده‌بن بۆ پێشکەشکردنی روونکردنەوە و زانیاری سەبارەت  چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلیکار، بۆ دۆزینەوە و خستنەڕووی هەلیکار، ئاشنابوون بە هێڵی هۆشیاریی کرێکاران، بۆ تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنى زانیارى، زانینی سوودەکانى دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و  وەرگرتنی زانیاریی تەواو سەبارەت بە سوودەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.

تیمه‌كه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ له‌ کاتژمێر 9:00ـى به‌یانى تاوه‌كو 4:00ـى ئێواره‌ پێشوازى له‌ خوزیاران ده‌كات.