وەزارەتی دارایی: دۆلار لە فەرمانگەکان بە 1300 دینار وەردەگرین

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی دارایی نرخی وەرگرتنی دۆلاری لە فەرمانگەکان کردە 1300 دینار.

بڕیارەکە ئەمڕۆ دەرچووە، بەڵام وەزارەتی دارایی دەڵێت لە 14ـی مانگی رابردووەوە جێبەجێدەکرێت.

لەدوای ئەم بڕیارە هەر هاوڵاتییەک مامەڵەی بکەوێتە فەرمانگەکانی حکومەت و دۆلاری لە گیرفان بێت ئەوا لەجیاتی نرخی بازاڕ، ئەوا بە 1300 دینار بۆی دەگۆڕنەوە.

نووسراوەکە بە ژمارە (108)ـە و رێکەوتی ئەمڕۆ چوارشەممە 1.3.2023ـی لەسەرە بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و گشتاندنی بۆ سەرجەم فەرمانگەکان بۆ کراوە.

ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە نرخی ئەمڕۆی دۆلار لەبازاڕەکانی کوردستان 1570 دینارە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق