"گونده‌كه‌یان لێ تێكدان و بێ قوتابخانه و مزگه‌وتین"
گوندێكی نزیكى هه‌ولێر به‌هۆى بێ خزمه‌تگوزارى گردبوونه‌وه و رێگاى سه‌ره‌كیان داخست
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزاری و ته‌واونه‌كردنى پڕۆژه‌كان، هاوڵاتیان گوندى سه‌ردار نزیك له هه‌ولێر گربوونه‌وه و رێگاى سه‌ره‌كیان داخست.
په‌یامنێری 964 له شوێنى رووداوه‌كه ئه‌وه‌ى بینیوه كه رێگاكه به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن خه‌ڵكى گونده‌كه داخراوه و به سووتاندنى تایه‌ى ئۆتۆمبێل و دانانى به‌رد و بلۆك له‌سه‌ر رێگاكه هاتوچۆیان راگرتووه.
فاتیح مستەفا، هاوڵاتی گوندى سه‌ردار به 964ـى وت، له‌مانگى چواره‌وه ناو كۆڵانى گونده‌كه‌یان تێكداوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ب بكرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به تێكدراوى ماوه‌ته‌وه و كاره‌كه‌سشیان نه‌كردووه.
وتیشی “كێشه‌ى دیكه‌ى گونده‌كه‌شمان بریتییه له‌نه‌بوونى قوتابخانه و تاوه‌كو ئێستاش قوتابیان له‌ناو كابینه وانه ده‌خوێنن و مزگه‌وتیشمان بۆ ته‌واو نه‌كراوه”.
فاتیح رووى ئه‌م قسانه‌ى له پارێزگارى هه‌ولێر بوو چونكه ده‌ڵێت ئه‌و خۆى به‌ڵێنى جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پڕۆژانه‌ى پێداون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن