هەولێر

بەشێكی كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە قیرتاو كرانەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پلانی نۆژەنكردنەوە و دووبارە قیرتاوكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر، بەشێك لە كۆڵانەكانی گەڕەكی كورانی عەنكاوە قیر كرانەوە.

لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 27.10.2025 پارێزگا رایگەیاند، وەک قۆناغی یەکەم بە بەكارهێنانی بڕی 500 تۆن قیری بەرهەمهاتووی کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ژمارەیەكی زۆری کۆڵانەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە قیرتاو و چاككرانەوە.

“ئەو هەڵمەتە بە شێوەیەکی گشتگیر لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی بەردەوامە و لە رۆژانی داهاتوودا کارەکان چڕتر دەكرێنەوە و تەواوی چاڵ و شکستەكانی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی کورانی عەنکاوە رێک دەخرێنەوە و قیرتاو دەکرێن”، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.

ئێستا لە شەقامی 100 مەتریش كاری قیر و چاككردنەوەی بەشێكی شەقامەكە دەكرێت و زیاتری 15 رۆژە بەشێكی شەقامەكە داخراوە.

تەنیا پێنج کۆڵان لە گەڕەکێکی بەحرکە جێهێڵدراون و قیر ن...

تەنیا پێنج کۆڵان لە گەڕەکێکی بەحرکە جێهێڵدراون و قیر نەکراون