"فێستیڤاڵێکی بێ پلاستیک ئامانجمانە"

بایی 20 ملیۆن دینار کەلوپەلی دۆستی ژینگە درایە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

بەر لە سێ رۆژ لە دەستپێکردنی یازدەیەمین فێستیڤاڵی ھەنار و پاییزی ھەڵەبجە، رێکخراوی (نما خانی) کە رێکخراوێکە لە بواری ژینگە و پەروەردەی ژینگەییدا کاردەکات، بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی دۆستی ژینگەی پێشکەش بە فێستیڤاڵەکە کرد تا فرۆشیاران بەکاریبھێنن لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵەکەدا.

نما نازم سەرۆکی رێکخراوی نما خانی بە 964ـی وت، “پێداویستییەکان بریتین لە قاپ، کەوچک، چەتاڵ، پەرداخ و زەرفی کاخەز و پێداویستی دیکە کە فرۆشیاران لەو چەند رۆژەدا پێویستیان پێ دەبێت، ئامانجمانە لە جیاتی پلاستیک ئەم پێداویستیانە بەکاربھێنن کە لە مادەی خۆراکی دروستکراون و زیان بە ژینگە ناگەیەنن”.

” بایی 20 ملیۆن دینار پێداویستیمان کڕیوە و لە رێی چەند خۆبەخشێکەوە پێشکەشی فێسیڤاڵەکەمان کردووە، ئامانجمان لەم کارە ئەوەیە کە فێستیڤاڵێکی بێ پلاستیک بەڕێوەبچێت”، نما نازم وای وت.

رێکخراوی نما خانی ماوەی سێ ساڵە دامەزراوە و لە بواری ژینگەییدا کار دەکات، زۆربەی چالاکییەکانی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گەورەترین هەناری فێستیڤاڵی هەڵەبجە دیاریکرا

گەورەترین هەناری فێستیڤاڵی هەڵەبجە دیاریکرا

ئاڵوگۆڕ و کڕین و فرۆشتنی دوکانەکان لە فێستیڤاڵی هەناری...

ئاڵوگۆڕ و کڕین و فرۆشتنی دوکانەکان لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە قەدەغە کرا