پێش رووداوه‌كه‌ى خه‌له‌كان بووه و دوو كه‌سیش تۆمه‌تبارن
له گوندێكی هه‌ڵه‌بجه پاشماوه‌ى سوته‌مه‌نییه‌كى مه‌ترسیدار رژێندراوه و بۆنى گۆگردى لێدێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، دوو كه‌س به تۆمه‌تى رشتنى پاشماوه‌ى سوته‌مه‌نى “ترسناك” ده‌ستگیركراون، كه‌یسه‌كه‌یان له دادگایه و هێشتا دوابڕیارى وه‌رنه‌گرتووه، به‌رپرسی به‌شی هونه‌رى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، “پاشماوه‌كه ترسناكه و بۆنى گۆگردى لێدێت”.
زانیاری ئه‌م هه‌واڵه له میانى به‌دواداچوونمان بۆ كه‌یسى ئه‌و پاشماوه ره‌شه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو له سنوورى ناحیه‌ى خه‌له‌كان رژێندرابوو و له‌لایه‌ن مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964 دراوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد کە له سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له چه‌ند شوێنێك ئه‌م پاشماوه‌یه رژێندراون.
مه‌عروف به 964ـى وت، وه‌كو ئه‌وه‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك له گونده‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى پێیان راگه‌یاندووه ئه‌و پاشماوه‌یه‌ى رژێندراوه بۆنى ناخۆشی لێدێت.
كۆسار مه‌حمود، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵەبجە به 964ـى وت، ئه‌و شوێنه‌ى پاشماوه‌كه‌ى لێ رژێندراوه له نزیك گوندى دهرهشیشه سه‌ر رێگاى هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌ورامان و ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 رۆژ ده‌بێت ئه‌مه روویداوه.
وتیشى “وه‌كو فه‌رمانگه‌ى ژینگه داواى یاساییمان له‌سه‌ر شۆفێرى ئه‌و تانكه‌ره‌ى پاشماوه‌كه‌ى رشتووه، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و زه‌ویه‌ی كه پاشماوه‌كه‌ى لێ رژێندراوه، تۆماركردووه، به‌بڕیارى دادوه‌ر هه‌ردووكیان به كەفالهت ئازاد كراون تاوه‌كو دوابڕیارى دادگا ده‌رده‌چێت”.
لایخۆشییه‌وه، سوبحان هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی هونه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه كه‌له نزیكه‌وه ئاگادارى رووداوه‌كه‌یه به 964ـى وت، ئه‌و پاشماوه‌یه‌ى له‌و شوێنه رژێندراوه شله به‌ڵام دواى خه‌ستبوونه‌وه‌ى وه‌كو قیڕى لێدێت و كاریگه‌رى زۆر خراپی له‌سه‌ر ژینگه‌ى ئه‌م شوێنه هه‌یه.
وتیشی “به‌گشتى پاشماوه‌كه بۆنى گۆگردى لێدێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانین كه چ ماده‌یه‌كه”.
هەفتەى رابردوو ڤیدیۆى رژانى ماددەیەکى رەش لە ناوچه‌ى گۆمەجولەکەى نزیک گوندی قامیشەى سەر بە ناحیەی خەلەکان لە قەزاى دوکان بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وەش دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و دەوترا مه‌ترسی بۆ سه‌ر دەریاچەی دوکان و ئاوى خواردنه‌وه‌ى دوو ملیۆن كه‌س له سنورى سلێمانى دروستكردووه.
هەر زوو تیمەکانی شارەوانی خەلەکان وەخۆکەوتن و دەستیانکرد بە خۆڵ بەسەرداکردنی ماددەکە، بەڵام دوای دوو رۆژ کارەکەیان راگرت، نموونەی ئەو پاشماوەیە براوەتە سلێمانی و فەرمانگەی ژینگە پشکنینی بۆ دەکات و لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەنجامی پشکنینەکە رادەگەیەنن.