وه‌زاره‌تى داد واده‌ڵێت؛
“ره‌وشتى باش” مه‌رجێكى ئازادكردنی مه‌رجداری زیندانیكراوانه له عێراق
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌عێراق یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ى كه بۆ ئازادكردنی مه‌رجداری زیندانیكراوان داندراوه، ئه‌وه‌یه كه زیندانیكراوه‌كه ره‌وشتى باش بێت ئینجا ئازاد ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیان به پێداچونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به منداڵان و نه‌وجه‌وانان و بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ كردووه و له‌باره‌ی ئازادكردنی مه‌رجداریشه‌وه ده‌ڵێت، “ئه‌و زیندانیكراوانه ده‌گرێته‌وه كه ره‌وشتیان باشه”.
ئه‌حمه‌د له‌عیبی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرنگییه‌كی زۆر به‌م دۆسیه‌یه ده‌دات و یاسایه‌كی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی داتای زیندانیان ئاماده كراوه، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی خوێندن و راهێنانی پیشه‌یی له‌ناو زیندانه‌كاندا دابینكراوه و ئازادكردنی مه‌رجدار به‌و زیندانیانه ده‌درێت كه ره‌وشتیان باشه.
وتیشی “زیندانیكراوان كه ئه‌م مه‌رجانه ده‌یانگرێته‌وه، پاش پۆلێنكردنیان به‌پێی جۆری تاوان و ماوه‌ی سزاكه‌یان، ئازاد ده‌كرێن”.
باسی له‌وشه‌كرد، وه‌زاره‌تی داد كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی دیجیتاڵ (به ئه‌لیكترۆنیكردن) له دادگاكان و فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانوبه‌ره ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك كه مامه‌ڵه‌كانی هاوڵاتیان له رێگه‌ی پۆرتاڵی (ئور)ه‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و دواكه‌وتن.