لە ناحیەی سیروانی هەڵەبجە

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێک گیانی لەدەست دا 

توانا نەقی

بە روواوێکی هاتوچۆ لە ناحیەی سیروانی هەڵەبجە ئۆتۆمبێڵێک لە منداڵێکی سێ ساڵانی داوە و گیانی کەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڕەکی ئازادی ناحیەی سیروان، ئۆتۆمبێل لە مندالێکی داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵە و گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ماتۆڕەکەش کەتەمەنی 21 ساڵە و کاسبە بە پێی مادەی یاسایی 24 ـی هاتوچۆ راگیراوە و لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.