سبەی دابەش دەکرێت

خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و سبەی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “رۆژی دووشەممە 27.10.2025 دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی چوارشەممە  29.10.2025 کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت”.

خشتەکە بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات و بە هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن کۆتایی دێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 26.10.2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی فیدڕاڵ بڕى 945 ملیار و 871 ملیۆن دیناری خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی کوردستان، جگە لە موچەی مانگەکانی 9 و 10ـی ئەمساڵ، موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی موچەخۆران، تائێستاش چارەنووسی دیار نییە و کەس باسیشی ناکات.

وێنەیەکی خشتەکە لە خوارەوە؛

خشتەی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکرایەوە

بەغدا موچەى فەرمانبەرانى نارد

بەغدا موچەى فەرمانبەرانى نارد