لە شارەزوور

پێش باران جوتیارانی قەڵبەزە 500 تۆن شێلم دەخەنە بازاڕەوە

+964
بڕوا مەجید – شارەزوور

جوتیارانی گوندی قەڵبەزە لە قەزای شارەزوور، ئەمساڵ توانای ئەوەیان هەیە 500 تۆن شێلم بخەنە بازاڕەوە، هەڵکەوتەی جوگرافیای گوندەکە وا رێکەوتووە لە نزیک دەریاچەی سیروانە، بۆی بەخاکە بە پیت و بتەوەکە ناسراوە.

بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوی گوندەکەی بەهەمووان ناساندووە.

حەمید مەحمود، جوتیارێکی گوندی قەڵبەزەیە بەدەم چنینەوەی شێلم کە لە مانگی هەشتەوە سەرقالی بوون و تا دەمەوبەهار وەرزی دەمێنێ، بۆ964 وتی، زیاتر لە 12 ساڵە لەزەوییەکانی گوندی قەڵبەزە دەستیان بەچاندنی شێلم و توور کردووە.

ساڵانە لەدوای کەمبوونەوەی ئاو و گەڕانەوەی ئاوی رووباری سیروان، دەست بەچاندنی بەروبوومە تەڕەکاڵەکان دەکەن، چەندین ساڵە زەوییەکانیان دەکەن بە شێلم و توور، بەرهەمێکی باشی هەیە و پێش وادەی بارانبارین شێلمی قەڵبەزە پێدەگات.

نزیکەی 90 جوتیار لە گوندەکە هەن، زیاتر لە 50 جوتیار، 450 دۆنم زەوی بە تور و شێلم دەچێنن، ساڵانە بەرهەمیان 500 تۆن تێدەپەڕێنێت، لەگەڵ پێگەشتنی شێلم ، جوتیارەکان سەرجەمیان لەدوای بانگی بەیانی پێکەوە دێنەسەر زەویەکانیان و دەست دەکەن بەهەڵکەندنی.

دواتر دەیبەنە سەرچاوەی ئاوی گوندی ئالان بەئاوی کانیاو دەیشۆنەوە، دواتر دەینێرنە عەلوەی سلێمانی و لەبازاڕەکاندا خواست لەسەر بەرهەمی تور و شێلمی قەڵبەزە زۆرە، ناوبانگی لای بازرگانە عەرەبەکان هەیە و کیلۆی بە 500 دینار دەفرۆشرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەردوو قاچی نییە؛ کەچی مامۆستای مزگەوتە و ئاژەڵداریش د...

هەردوو قاچی نییە؛ کەچی مامۆستای مزگەوتە و ئاژەڵداریش دەکات