30 هەزار دیناریش لەگەڵ خۆتان ببەن

دەرچووەکانی زانکۆی چەرموو هەفتەی داهاتوو بڕۆن رۆب و کڵاوەکانتان وەرگرن

شۆڕش قادری

خوێندکارە دەرچووەکانی زانکۆی چەرموو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بڕۆن رۆب و کڵاوەکانتان وەرگرن و 30 هەزار دیناریش لەگەڵ خۆتان ببەن.

زانکۆی چەرموو لە ئاگادارییەکدا بۆ خوێندکارانی دەرچووی ساڵی (2024 – 2025)، دەڵێت، “ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بەشداریی لە ئاهەنگی دەرچووندا بکەن، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەوە 26.10.2025 سەردانی کۆلێژەکانی خۆتان بکەن، بۆ وەرگرتنی رۆب و کڵاو و ویشاح”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر دەرچوویەک بڕی 30 هەزار دیناری وەک بیمە لێ وەردەگیرێت.