بەخۆڕایی نەشتەرگەری دەکرێت

یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدرا

964+

شۆڕش قادری

یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی لە سلێمانی ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، یەکەم نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدراوە و وابڕیارە بۆ لەمەودوا، سەرجەم ئەو نەشتەرگەریانەی کە لە کەرتی حکومی بۆ توشبووانی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت، بە خۆڕایی و  بێ بەرامبەر لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام بدرێت کە تایبەتە بە توشبووانی شێرپەنجە.

ئەم مانگە بە مانگی پەمەیی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دیاریکراوە و چەندین چالاکیش بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەڕێوەچووە.

"هەندێک گرێی شێرپەنجەی مەمک رەق و ناجوڵاوە"

لە پێنج ساڵدا 25 پیاو تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

لە پێنج ساڵدا 25 پیاو تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون