فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە. وێنە :964
شوێنێکی تایبەتیان بۆ دەستنیشان کراوە
ئەوانەی لەبەشی خواردنی فێستیڤاڵی هەنار ناویان دەرنەچووە خەمیان نەبێت
964+
توانا نەقی
لە رۆژی 30ـی ئەم مانگە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵبەجە بە ڕێوەدەچێت و بەشی خواردنەکەی بە تیروپشک دیاریکراوە و هەندێک کەس ناویان دەرنەچووە بەڵام چارەسەریان بۆ ئەوەش کردووە و شوێنی دیکەیان بۆ دابین دەکەن.
لیژنەی باڵای فێستیڤای هەنار بڵاویکردەوە، بۆئەو کەسانەی لەبەشی خواردن ناویان لەتیروپشک دەرنەچووە، شوێنێ تایبەت کە هەفتەبازاڕی كشتوکاڵیە لە دەروازەی شار بۆیان دیاری دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شوێنە وەک بەشێک لە فێستیڤاڵەکە بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ خواردنگەکاندابینکراوە و دەتوانن لەوێوە بەشداربن.
هەرکەسێک دەیەوێت بەشداربێت و پەیوەندی بکات بە ژمارە مۆبایلی 07501817885 لە ئەمڕۆوە تا رۆژی پێنجشەممە، 23.10.2025.
ههڵهبجه خۆی بۆ فێستیڤاڵی هەنار و پاییز ئامادە دەكات