نەخۆشیش دەچن بۆ لای

کوررێکی خوماتوو یەکەم لەشجوانی پارێزگای سەڵاحەدینە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

گەنجێگی کوردی دانیشتووی گەڕەکی رزگاری دوزخورماتوو، لەسەر ئاستی پارێزگای سەڵاحەدین لەپاڵەوانێتی لەشجوانیدا تووانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئەو دەڵێ، ئەو کەسانەی فەقەرات یان ئازارێکی جەستەیان هەبێ، دەچن سەردانی دەکەن و پێیان دەڵێت، چۆن بە وەرزشکردن، خۆیان لە ئازار و هەوکردن رزگار بکەن.
ئەحمەد شێرزاد، پاڵەوانی لە شجوانی بە964ـی وت، لە پاڵەوانێتییەکی لەشجوانیدا بۆ ئاستی 80 کیلۆگرام لەسەر ئاستی پارێزگای سەڵاحەدین توانیم پلەی یەکەم بەدەستبهێنم، کە ئەمەش رەنجی 11ساڵی هەوڵدانم بووە.
ئەحمەد تەمەنی 25ساڵە و ژیانی هاوژینی پێک نەهێناوە، بەدەستهێنانی پلەی یەکەم هێندە ئاسان نەبووە بۆی و هەوڵدانێکی زۆری ویستووە، ئو وتی، بەڵام دواجار وەکو تاکە کودێک لە نێو هەموو یاریزانەکاندا توانیم پلەی یەکەم بەدەست بهێنم، ئەمەش شانازییەکە بۆ خۆم و خانەوادە و نەتەوە و شارەکەم.
ئەم پاڵەوانە، لە ساڵی 2014ـەوە خولیای یاری لەشجوانی بووە و ساڵی 2020 بەشداری یەکەم پاڵەوانێتی کردووە و لەزۆرینەی شارەکانی عێراق و کوردستان بەشداری لەپاڵەوانێتییەکان کردووە.
ئەحمەد شێرزاد، خاوەنی سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی و سێ میدالیای پاڵەوانێتی کوردستانە، بە قسەی خۆی، لە ماوەی ئەم 11 ساڵەدا جگە لەخێزانەکەی خۆی و پشت بەستن بەتواناکانی هیچ کەس و لایەنێک پاڵپشتی لێ نەکردووە.
ئەو بۆ ئەوەت جەستە و تەندروستییەکی دروستی هەبێ، دەڵێ تەواوکەری خۆراکی بەکارهێناوە و رۆژانە پێنج کاتژمێر یاری لەشجوانی دەکات، جگە لە یاری وەرزشی راکردن دەکات و رێنمایی ئەوەی کرد، لە بەکارهێنانی تەواوکاری خۆراک رەچاوی توانا و پێویستی بکرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پاڵەوانیەتی لەشجوانی یاریزانانی سلێمانی بەڕێوەچوو

پاڵەوانیەتی لەشجوانی یاریزانانی سلێمانی بەڕێوەچوو