دادگای تاوانەکانی پاریس سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند
ئەمڕۆ سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دەنێردرێتە زیندان
964+
ژووری هەواڵ
گەندەڵی و ساختەکاری سەرۆکی پێشوی فەڕەنسا دەنێرێتە زیندان، نیکۆلاس سارکۆزی لە 2007 تاوەکو 2012 سەرۆکی فەرەنسا بووە، لە ساڵی 2018 تۆمەتبار کرا بە پاڵپشتی دارایی نایاسایی و کاری گەندەڵی.
بەپێی ئەو بەڵگانەی لەسەری کۆکراوەتەوە لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڕە پارەیەکی وەک هەڵمەتی پاڵپشتی لە سەرۆکی پێشوی لیبیا قەزافی وەرگرتووە و دواتریش دادگای تاوانەکانی پاریس سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند و بڕیارە لە زیندانى “لا سانتێ” زیندانی بکرێت.
زیندانی بکرێت VIP هەروەها بەشێکی بە ئەمنیەتى زۆر بەرز ناسراوە و بڕیارە نیکۆلا لە بەشی VIP لا سانتێ لە ساڵی 1867 کراوەتەوە، لە دوو بەش پێکدێت و بەشێکی تایبەتە بۆ زیندانیانی.
زیندانیکردنی سارکۆزی لە کاتێکدایە بۆ یەکەمین جارە لەدوای جەنگی جیهانی دووەم سەرۆکێکی فەڕەنسی زیندانی بکرێت.